رێکخراوی نەتەوەکان :گەمارۆی سەر غەززە دەبێ کۆتایی بێ
رێکخەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین شەوی رابردوو خوازیاری هەڵوەشانی گەمارۆی سەر غەززە بوو .
رژێمی زایۆنی لە ساڵی 2006 دویا سەرکەوتنی بزووتنەوەی حەماس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دا ، کەرتی غەززەی خستە گەمارۆی خۆی و رێگای گرت لە گەیشتنی کاڵای سەرەکیی لەوان سووتەمەنی و خۆراک و دەرمان و کەرەسەی بیناسازی بۆ ئەو ناوچەیە .
بەپێی راپۆرتی ئەلعالەم ، نیکۆلای مێلادێنۆڤ لە کەرتی غەززەی ، رەوشی ئەم ناوچەی بە کارەساتبار ناوبرد و گوتی : خەڵکی غەززە رووبەڕووی کێشە و گرفتی زۆرن لەوان کەمبوونی کارەبا و ئاوی خاوێن .
رێکخەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین هەروەها داکۆکی کرد لە رپێپێوانی ئاشتاینەی خەڵکی غەززە و بە قەناسەچیەکانی رژێمی زایۆنی ویست مناڵانی فەلەستینی نەپێکن .
ڕێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسەوە بە بۆنەی ڕۆژی زەوی لە کەرتی سنووریی غەززەو سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.
فەلەستینیان بەهاوبەشیی بەربڵاو لە خۆپێشاندانەکانی مافی گەڕانەوە لەزنیک سنوورەکانی کەرتی غەززە هەوڵ دەدەن پێداگربوونیان لەسەر مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان و پێویستیی هەڵوەشانەوەی گەمارۆی کەرتی غەززە پێشان بدەن.
تائێستا لە خۆپێشاندان وڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە، ١٤٥فەلەستینی بەدەست سەربازانی زایۆنی شەهید کراون و نزیک بە١٦هەزار کەسی دیکە بریندار بوون کە حاڵی دەیان کەس لەوان شپرزەیە.