بڵاو بوونەوەی سەنەدوبەڵگەی نوێیی داکۆکیی عەرەبستان لە تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i345545-بڵاو_بوونەوەی_سەنەدوبەڵگەی_نوێیی_داکۆکیی_عەرەبستان_لە_تاقمەکانی_تیرۆریستی_لە_سوریا
ڕۆژنامەی بەریتانی ئیندیپندێنت ڕۆژی هەینی سەنەد وبەڵگەیەکی بڵاو کردەوە کە نیشاندەری داکۆکی چەکەمەنی عەرەبستانی سعودی لە تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2018 04:52 Asia/Tehran
  • بڵاو بوونەوەی سەنەدوبەڵگەی نوێیی داکۆکیی عەرەبستان لە تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریا

ڕۆژنامەی بەریتانی ئیندیپندێنت ڕۆژی هەینی سەنەد وبەڵگەیەکی بڵاو کردەوە کە نیشاندەری داکۆکی چەکەمەنی عەرەبستانی سعودی لە تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریایە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سەنەدوبەڵگەی نوێی بڵاو کراوە لەلایەن ئیندیپندێنت  نیشان دەدات  عەرەبستانی سعودی  چەکگەلێکی لە بوسنی و هرزەگۆڤین، سێربێستان ، بولگاریا و ئەمریکا کڕیوەو  خستوویەتە بەردەستی تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش لە سوریا دا  . 

بەپێی یاسا وڕێساکان، ئەم چەکانە بڕیاربووە  بنێردرێنە ڕیاز و تەنیا لە سوپای عەرەبستانی سعودی  کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

رۆبێرت فیسک،  پەیامنێری ئیندیپندێنت سەنەد وبەڵگەی کڕینی چەک و ناردنیان بۆ تاقمە تیرۆریستییەکانی لە بنکە وێران کراوەکانی تیرۆریستان لە سوریا  دۆزیوەتەوە  . 

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.