وتەبێژی ئەنساروڵڵا: شارەکانی لێواری ڕۆژاوایی ، دەبێتە گۆڕستانی دەستدرێژکاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i346530-وتەبێژی_ئەنساروڵڵا_شارەکانی_لێواری_ڕۆژاوایی_دەبێتە_گۆڕستانی_دەستدرێژکاران
وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی : دەریهێمی لە پارێزگەی حودەیدە لەڕۆژاوای یەمەن و شارە لێوارییەکان، دەبنە گۆڕستانی دەستدرێژکاران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2018 07:17 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەنساروڵڵا: شارەکانی لێواری ڕۆژاوایی ، دەبێتە گۆڕستانی دەستدرێژکاران

وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی : دەریهێمی لە پارێزگەی حودەیدە لەڕۆژاوای یەمەن و شارە لێوارییەکان، دەبنە گۆڕستانی دەستدرێژکاران.

سوپاو لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی شەمە لە ئۆپراسیۆنێک دا لەلێوارەکانی ڕۆژاوا ژومارێک لە دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سعودیان کوشت و ژومارێکیشیان بە دیل گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی یەکشەممە بە ئاماژەدان بە درێژەی  ئۆپراسیۆنی بەدژی دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوان لە لێوارەکانی ڕۆژاوا  بە تاکتیکی تایبەت ، وتیشی :ئەم تاکتیکانە دەستدرێژکارانی ناچارکرد لە بنکەکانیان بکشێنەوە و چەک و چۆڵیان بە جێ بێڵن.

سەرچاوەیەکی یەمەنیش لە وتووێژ لەگەڵ مەیادین وتی : ژومارێک لە هێزەکانی سعودی  لە نیزیک بازگەی  عەلەب لە پارێزگەی عەسیری عەرەبستان لەلایەن هێزەکانی سوپا و لیژنەکانی  جەماوەریی یەمەن کوژران  و ژومارێکیش بریندار بوون  .

هێزی یەمەنی توانیان هەندێ بنکەی هێزی سعودی لەم ناوچەیە بخەنە ژێردەستی خۆیان.