مان گرتن لە خوراکی کوڕی بەرھەڵستکاری بەحرەینی لە لەندەن بۆ چوارەمین حەوتەی بەردەوام
مان گرتن لە خوڕاکی کوڕی" حەسەن مەشیمەع" لە ڕێبەران وڕوحانیە ناڕازییەکانی لەبەند کراو لە بەحرەین لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەبەند کرانی باوکی، لەبەردەم باڵوێزخانەی بەحرەین لە لەندەن چووە ناوچوارەمین حەوتەی بەردەوام.
بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی" ئەلعەرەبی ئەلجەدید" " عەلی" کۆڕی " حەسەن مەشیمەع" سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئازادی ودێموکراسی " حەق" لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەبەندکرانی باوکی لە زیندانی بەحرەین لە یەکەمی ئۆت مانی لە خوراک گرتووە. عەلی مەشیمەع" وتی: باوکی نەخۆشە وبۆ دەرمانکردنی زەختی خوین وڕێخواڵە پێویستی بە پزیشک هەیە . کاربەدەستانی بەحرەینی حەسەن مەشیمەع" یان لە ساڵی ٢٠١١ هاوڕێ لەگەڵ ژماریەکی تر لە چالاکان وکەسایەتیە ناڕازیەکان دوابەدوای ناڕەزایەتیەکانی دژە دەوڵەتی ، دەسگیر وبە زیندانی هەتا هەتایی مەحکوم کرد. سەرچاوە بەحرەینیەکانیش لە گوێزرانەوەی شێخ " ڕێبەر عاشور" ڕۆحانی خەباتکاری بەحرەینی لە بەندی تاکە کەسیەکەی لە زیندانی ناوەندی " جو " بۆ شوێنێکی نادیار هەواڵیان دا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕژێمی ئالی خەڵیفە سەرەتا شێخ عاشورکە بە زیندانی هەتا هەتایی مەحکوم کراوە، بۆ دوو کاژێر گواستەوە بۆ زیندانی تاکەکەسیی وپاشان بۆ شوێنێکی نادیار. بەحڕەین لە فوریەی ٢٠١١ گوڕەپانی ڕاپەڕێنی جەماوەری دژە ڕژێمی ئالی خەلیفەیە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەلاواردنی رەگەزی وهاتنە سەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیان بوون.