ئه‌یلوول 19, 2018 17:07 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی نێوان ئالی سەعودو مونافقین، بەشێکی تر لە ئاژاوەگێڕیەکانی عەرەبستان

ئەندامێکی باڵای پێشووی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین بارەبووی دراڤیی زۆروزەبەنی عەرەبستانی سەعوودیای بۆ ئەو تاقمۆکە تیرۆریستییە لەقاو دا.

یەکێک لە گرینگترین ستراتژیاکانی ئالی سەعود لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین، ئاژاوەگێڕانە. ئامانجی سەرەکیی ئاژاوەگێڕانی ڕیاز لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین، بەربەرەکانێ لەگەڵ دەستڕۆییشتوویی و لاواز کردنی جێ و شوێنی ناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. ئالی سەعود ڕەوتی ئاڵ و گۆڕەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین بە جۆرێک دەبینێت کە ئەنجامەکەی گۆڕدرانی ھاوسەنگیی دەستەڵات بە قازانجی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو ھەر لە بەر ئەمەش لە باتی پێشبڕکێ ڕووی لە ئاژاوە نانەوە کردووە.

پشتگری لە تاقمە تیرۆریستییەکان بە تایبەت لە سووریاو عێراق و یەمەن دژی ھاوپەیمانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەروەھا پەیوەندی لەگەڵ تاقمۆکەی چەپەڵ و تیرۆریستیی مونافقین بە شێوەی ڕاستەوخۆ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو نیشانەو بەڵگانەی ئاژاوەگێڕانی  ئالی سەعود لە ناوچەکەدا دژی تارانە. ھەر لەم ئاراستەیەدا ماڵپەڕی ھەواڵیی«البوابە» بە گێڕانەوە لە مەسعود خودابەندەلو ئەندامی باڵای پێشووی مونافقین، ڕەھەندە شاراوەکانی پشتگری و بارەبووی مادد و مەعنەویی عەرەبستانی سەعودی لە تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقینی درکاند کە داگری پێشکەش کردنی سێ تەن شمشی زێڕ و کاتژمێری گرانبایی سەرمەچەک بۆ دابین کردنی خەرج و بەرجی ئەم پێکھاتە تیرۆریستییە بووە.

ئەم لەقاودانەی مەسعودی خودابەندەلو بۆ پشتیوانیی ئالی سەعود لە مونافقین لە کاتی دەستەڵاتی ڕژێمی سەددام و سەردەمێک دەگەڕێتەوە کە ئەم تاقمۆکەیە لە عێراق دا بووە.

لەگەڵ ئەمەش دا بەڵگەی جۆربەجۆری زۆر ھەن لە بارەی بەھێز کرانی پەیوەندییەکانی نێوان ئالی سەعود لەگەڵ تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا.

ئامادە بوونی ھێندێک لە کاربەدەستانی پێشووی سەعودی لەوانە تورکی فەیسەڵ شازادەی سەعودی و سەرۆکی پێشووی دام و دەزگای ھەواڵگریی عەرەبستان لە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین، ئامادە بوونی بڕێک لە ئەندامانی باڵای تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین لە ڕیازو دیداریان لەگەڵ کاربەدەستانی سەعودی و ھەروەھا بارەبووی ماددی ئالی سەعود لە تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین لە قەواخی پێکھێنانی ڕێکخراوەگەلی خێرومەندو لە چوارچێوەی پشتگری کردن لەم ڕێکخراوانە لەو بەڵگانەن.

لە ڕاستی دا عەرەبستانی سەعودی بەشێکی ھەرە گرینگی سەرچاوە داراییەکانی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین بە شێوەی فەرمی و نافەرمیانە دابین دەکات کە ئێستاکە مەسعود خودابەندەلو ئەندامی باڵای پێشووی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین تەنیا بەشێک لەو یارمەتیانەی لەقاو داوە.

ھاوینی ڕابردوو موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری سەعودی باسی ستراتژیای ئالی سەعود لەمەڕ گواستنەوەی بشێوی و توندوتیژی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین بۆ نێوخۆی ئێرانی کردو بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو ستراتژیایەش پشتی بە تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین بەستووە کە شارەزاییەکی یەکجار زۆری لە کردەوەی تیرۆریستی و ناجوامێرانەدا ھەیە. مریەمی ڕەجەوی گەلێک جار لە پاریس دا چاوی بە باڵوێزانی پێشووترو ئێستای عەرەبستان کەوتووەو بۆ یارمەتی دانی عەرەبستان لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ستراتژیای دژی ئێرانی و تەنانەت یارمەتی دانی عەرەبستانی سەعودی لەشەڕی دژی یەمەن ئامادەیی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەی ئەلزیازی عەرەبستان ماوەیەک لەمەپێش لە ڕاپۆرتێکدا پشتگریی لە تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقینی وەک ھەڵبژاردنێکی تاکتیکی بۆ ستراتژیا دژی ئێرانییەکەی عەرەبستان باس کرد.

ماوەتە بڵێین سەرباری ئەوەی کە بەڵگەی جۆربەجۆری زۆر لە بارەی پشتگری و بارەبوی ئالی سەعود لە تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقین لە ئاردایە، کەچی ئالی سەعود بەردەوام لە ھەنگاوگەلێکدا کە جۆرێکە لە سەرلێشێوان، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە. ھەر لەم ئاراستەیەش دا کۆڕی وەزیرانی دەوڵەتی عەرەبستان ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی سپتامبەر، ئێرانی بە پشتگری کردن لە تیرۆریزم تۆمەتبار کرد و خوازیاری ھاوکاری و ھاوتەریبیی وڵاتانی دیکە بوو بۆ بەربەرەکانێ لە ھەمبەر ئێران دا.

 

سەرپەیڤ