ئه‌یلوول 26, 2018 20:10 Asia/Tehran
  • بڕیاری سزای گیران بۆ دوو چاڵاکڤانی ئافرەتی بەحرەینی

دادگەکەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەدرێژەی کردەوە دوژمنکارانەکانی دژی شۆرشگێرە یەمەنیەکان، دوو چاڵاکڤانیی ئافرەتی ئەو وڵاتەی خستە بەندیخانە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتیی ڕۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری مێهر، دادگەی ڕژیمی ئالی خەلیفە" فۆزیە ماشائەڵڵا" چالاکی ئافرەتی بەحرەینی کەلە گرتووخانە دایە ، بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کردووە .

 ئەم دادگەیە هەروەها "مەدینە عەلی"  چالاکڤانێکی دیکەی ائفرەتی بەحرەینی بە تاوانی پوو و چەڵی ئەنجام دانیی چالاکییەکانی دژە دەوڵەتی بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە . ڕژێمی ئاڵی خەلیفە لە درێژەی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دژی زانائاینییەکان و زانایانی شیعەی بەحرەینی،"شیخ حەسەن ئەلعالی" خەتیبی بەحرەینیشی قۆڵبەست کردووە . بە وتەی "جەلال فیروز" نوینەری پێسووی پەرلەمانی بەحرەین و لە چالاکڤانانی مافەوانیی ئەم وڵاتە، بەحرەین بە پتر لە پێنج هەزار زیندانی سیاسی، پلەی یەکەمیی لە نێوان وڵاتانی جیهان بە خۆ تەرخان داوە. بەحرەین لە فیڤرییەی ٢٠١١ ەوە شایەتی شۆرشی جەماوەریی دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاریی ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاریی نزامێکیی هەڵبژاردە لە وڵاتی خۆیان دان بەڵام ڕژیمی ئاڵی خەلیفە بە پشتگریی ڕۆژئاوا و یارمەتیی سەربازییەکانی سەعوودی و فەرمانبەرانی ئاسایشی ئیمارات کە لە تەشکی هێزەکانی قەڵخانی دوورگە لە بەحرەین دا سەقامگیر بوونە، ناڕەزایەتییەکانی جەماوەریی لەم وڵاتە دا سەرکووت دەکەن.

ڕژیمی ئالی خەلیفە بۆ دامڕکاندنی بلێسەکانیی ناڕەزایەتیی دەربڕینەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە ژماریکی زۆر لە ڕێبەرانی نەیاری قۆڵبەست کردووە و بە دۆسییە چێکردنەوە ئەوانی بە زیندانی دوور ودرێژ خایەن مەحکووم کردووە .

سەرپەیڤ