ئاگرکەوتنەوە لە "یونبەع"ی عەرەبستان و کوژران و برینداربوونی ١٢کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i350214-ئاگرکەوتنەوە_لە_یونبەع_ی_عەرەبستان_و_کوژران_و_برینداربوونی_١٢کەس
ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی پێترۆشیمی لەشاری پیشەسازیی "یەنبوع" لەڕۆژاوای عەرەبستان، کوژراوێک ویازدە برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2018 12:33 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە

ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی پێترۆشیمی لەشاری پیشەسازیی "یەنبوع" لەڕۆژاوای عەرەبستان، کوژراوێک ویازدە برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆری تەلەفزیۆنی ئەلئەخبارییەی عەرەبستان، "عەبدوڕەحمان عەبدولقادر" وتەبێژی لێژنەی پاشایەتی ناوچە پیشەسازییەکانی جوبەیل و یونبەع بەپێی لێکدانەوە بەراییەکان ، کێشەی تەکنیکی وەک هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە کارگەی بەشگەی نیشتمانیی پێترۆشیمیی عەرەبستان(NATPET)ی  شاری یونبەع ڕاگەیاند.

سەرچاوە هەواڵییەکانی عەرەبستان پێشتر هەواڵی ڕوودانی تەقینەوەی قورس و ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوان لە شاری پیشەسازیی یونبەع کە دەڕوانێتە لێواری دەریای سور و لەگردووپەڕی پاڵاوتگەی نەوتی ئارامکۆیان ڕاگەیاندبوو.

یونبەع پاش جەددە یەک لە بەندەرە گرینگە پیشەسازی و نەوتییەکانی عەرەبستان لە رۆژاوای ئەو وڵاتەیە.