بانگ کرانی کارداری عەرەبستان لە سوئیس
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سوئیس، کارداری عەرەبستانی لە بیرن لە پێوەندی لەگەڵ بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشوقچی لە رەخنە گرانی رژێمی سەعودی ، بانگهێشت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، ئاتیە بارتش وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سوئیس بە بانگ کردنی شازادە مەنسور بن ناسرعەبدولعەزیز وتی : بیرن لە هەواڵی هاوپێوەند بە بێ سەروشوێن بوونی جەماڵ خاشوقچی زۆر نیگەرانە وخوازیاری ڕوون کرانی چارەنووسیی ئەم هەواڵنێرە یە. ئەم کاربەدەستە سوئیسیە لەمەڕ ئەگەریی داسەپانی بایکۆتەکان لەدژی عەرەبستان وتی: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوەکان وەها بریاریک بگرێت ، سوئیس یش ئەرکمەندە بە داسەپانی بایکۆتەکان وجێ بەجێی دەکات. جەماڵ خاشوقچی، دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ دوای چوونە ناو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەروشوێن بوو. میدیاکان چەند ڕۆژ دوایی ڕاپۆرتیان دا ، خاشوقچی لە ناوکۆنسولخانەی عەرەبستان کوژراوەو تەرمەکیشی گوێزراوەتەوە بۆ دەرەوەی کونسولخانە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ،خوازیاری ڕوون کرانەوە ووەڵامی ڕوون وئاشکرای ڕیاز لەم پێوەندیە دابوو. ناوی جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ڕژێمی سەعودی لە ناو لیستی کەسانی داوا کرا وی کاربەدەستان ڕیاز دا بوو.