ئۆپراسیۆنی مووشەکیی سوپای یەمەن بۆسەر ژووری هەڵمەتی ئیمارات لە رۆژاوای ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i351113-ئۆپراسیۆنی_مووشەکیی_سوپای_یەمەن_بۆسەر_ژووری_هەڵمەتی_ئیمارات_لە_رۆژاوای_ئەو_وڵاتە
یەکەی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی ژووری هەڵمەتی هێزە ئیماراتیەکانی لە لێواری رۆژاوای ئەو وڵاتە، کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2018 12:25 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی مووشەکیی سوپای یەمەن بۆسەر ژووری هەڵمەتی ئیمارات لە رۆژاوای ئەو وڵاتە

یەکەی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی ژووری هەڵمەتی هێزە ئیماراتیەکانی لە لێواری رۆژاوای ئەو وڵاتە، کردە ئامانج.

بەپێی ڕ اپۆری ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەسیرە' سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن، لە چەند ئۆپراسیۆن دژ بە بنکەو پێگەی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سەعوودی لەنزیک "هیلان" ی سەر بەشاری سەراوح لە مەئریب، ناوەندی یەمەن، یش خەسار و زیانی دراڤی و گیانی زۆری لە دەسدرێژکاران دا.

لەهەواڵێکی دیکەدا، "محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن لە توئیتێکدا بەئاماژە بە باری دژواری گوزەرانی خەڵکی ئەو وڵاتە نووسی: وڵاتانی جیهان بەرپرسن لەهەمبەر برسێتی خەڵکی یەمەندا کە هۆکارەکەی دەسدرێژیکردنی عەرەبستان و هاوپەیمانانی بەپاڵپشتیی ئەمریکایە.

بەقسەی"ستێفان ئەندرسۆن" بەرپرسی نووسینگەی بەرنامەی جیهانیی خۆراکی ڕێکخراوی نەتەوەکان(WFP) لە یەمەن، دوانزە ملوێن یەمەنی لەبەرمەترسی "قات و قڕی" دان.

پێشتر، "لیز گرەندی" ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن وشداری دا؛ درێژەی شەڕ لەو وڵاتە، کەم وێنەترین قات و قڕیی سەدە بەدی دێنێ.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.