تشرینی دووه‌م 04, 2018 19:23 Asia/Tehran
  • حوکمی زیندانی تا هەتایی بۆ سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ویفاقی بەحرەین

دادگایەک لە بەحرەین سکرتێری گشتیی کۆمەڵی نیشتمانی ئیسلامی ئەلویفاقی ئەو وڵاتەی مەحکوم کرد بە زیندانی تا هەتایی .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس چوارەمین دانیشتنی  دادگای پێداچوونەوەی  شێخ عەلی سەلمان  سکرتێری گشتیی کۆمەڵی نیشتمانی  ئیسلامی  ئەلویفاق و دوو نوێنەری پێشووی  پەرلەمانی  بەحرەین لە فڕاکسیونی ئەلویفاق  ڕۆژی یەکشەمە بەڕێوە چوو و جگە لە سکرتێری گشتیی ، حوکمی  بێ تاوانیی دوو نوێنەری پێشووی پەرلەمانیش  هەڵوەشایەوە و هەر سێ کەسەکە مەحکووم کران بە زیندانی تا هەتایی .  ڕژیمی ئالی خەلیفە  سکرتێری گشتیی کۆەڵی ئەلویفاق و دوو نوێنەری پێشووی بە تۆمەتی بێ بنەمای سیخووری بۆ قەتەر تاوانبار کرد بەڵام هیچ جۆرە بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەو بانگەشەی خۆی ڕادەست نەکردووە .

سەرپەیڤ