دوای لیبرمەن ، وەزیری کۆچبەرانی رژێمی زایۆنیش دەستی لەکار کێشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i352507-دوای_لیبرمەن_وەزیری_کۆچبەرانی_رژێمی_زایۆنیش_دەستی_لەکار_کێشایەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەست لەکارکێشانەوەی دوهەمین وەزیری کابینەی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2018 04:50 Asia/Tehran
  • دوای لیبرمەن ، وەزیری کۆچبەرانی رژێمی زایۆنیش دەستی لەکار کێشایەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی دەست لەکارکێشانەوەی دوهەمین وەزیری کابینەی بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی دەکەن .

بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، دوای لەکارکشانەوەی ئاڤیگدۆر لیبەرمەن وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنی ، سۆفا لەندڤێر کە لە نۆ مانگ لەمەوبەرەوە وەزیری کۆچبەرانی رژێمی زیایۆنیە ، وازلەکاهێنانی خۆی راگەیاندووە .

سۆفا لەندڤێر یەکێک لە ئەندامانی حزبی ڕاستگری " ئیسراییل ماڵی ئێمەیە " لە کابینەی نەتانیاهوودا دوای شکستی قورس لە بەرامبەر گروپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززەیە .

ئاڤیگدۆر لیبەرمەن وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنی دوای ئەوەی کە ئەم رژێمە بە دوای پەلامارە موشەکیەکانی تاقمەکانی خۆڕاگریی ناچار بوو ئاگربەس قەبوڵ بکات ، رایگەیاند ئەم ئاگربەسە بە مانای تەسلیمبوونە و لەمەوبەدوا لە پۆستی خۆی وەک وەزیری جەنگی ئیسراییل کشایەوە .

هەروەها دوابەدوای دەست لە کارکشانەوە لیبەرمەن " ماڵی

یەهوودی " هەڕەشەی ئەوەی کرد بێتوو وەزاڕەتی جەنگی رژێمی زایۆنی نەدرێ بە" نەفتالی بێننێت" ، لە کابینەی نەتیانیاهوو دێتەدەر و خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەخت دەبێ .

لە لایەکی دیکەوە بە هەزاران فەلەستینی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ماڵی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە کەرتی غەززە ، وێڕای داکۆکی لە هێزەکانی خۆڕاگریی ، خۆشحاڵی خۆیان لە دەست لەکارکێشانەوەی ئاڤیگدۆر لایبەرمەن وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنی راگەیاند .

بزووتنەوە حەماس وازلەکارهێنانی  لیبەرمەنی بەسەرکەوتنێکی سیاسی بۆ غەززە و شکستێک بۆ وەزیری جەنگی رژێمی زیانونی لە بەرامبەر خۆڕاگریی فەلەستین زانی .

هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەساتین لە چەند رۆژی رابردوودا لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی زیایۆنیەکان بۆسەر کەرتیی غەززە ، نزیکەی 500 موشەک و ڕۆکێتیان گرتە ناوچە داگیرکراوەکان .