خۆپێشاندانی دژبە رژیمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین، قۆڵبەست کرانی سێ هاوڵاتی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە
هێزە ئاسایشیەکانی رژیمی ئالی خەلیفە ئەمڕۆ چوارشەم سێ شارومەندی بەحرەینیان لەناوچەی "سترە"ی باشووری مەنامەو باکوری ئەو وڵاتە قۆڵبەست کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، خەڵکی بەحرەین بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندانی ئاشتیانە لە گشت شارەکان وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکیان لە کەسانی گیراو لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، پێیان داگرت لەسەر پێویستیی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و شارەوانییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە.
خۆپێشاندەرانی بەحرەینی بە بەدەستەوەگرتنی لافیتەو پارچەنوسراوەگەلێک، هەوڵی ئەو رژیمە بۆ ناچارکردنی خەڵک بەئامادەبوونی زۆرەملێ لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدانیان، بە پێشێلکەری ئازادیی خەڵک لە دیاریکرانی چارەنووسیان لێک دایەوەو پێیان داگرت، ئەو هەڵبژاردنانە بایکۆت دەکەن.
کۆمەڵەی ئیسلامیی ئەلویفاقی بەحرەینیش بەڕاگەیاندنی داکۆکی لە هەڵوێستی خەڵک لەمەڕ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنە کارتۆنییەکان، ڕایگەیاند، دەنگی خەڵک زۆر بەنرخترە لە سیستەمی نادادگەرانەی هەڵبژاردنەکانی رژیمی زاڵ بەسەر بەحرەیندا.
بەپێی ڕاگەیاندنی رژیمی ئالی خەلیفە، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی بەحرەین ٢٤ی نۆڤمبەری٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ. خەڵک، گرووپ و پارتە سیاسییەکانی بەحرەین، ئەو هەڵبژاردنە کارتۆنییانەیان بایکۆت کردووەو رۆژانی رابردوو شارە جیاجیاکانی بەحرەین شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیی خەڵک بووە.
بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١ـەوە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە.