کانونی دوھەم 24, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • ئالی خەلیفە هیچ هۆگریەکی بۆ بەشداری کردنی سیاسی نیە

کۆمەڵی " عەمەلی ئیسلامی"ی بەحرەین حۆکمی دادەڤانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی " ئەلوەعدی ،نەیارەتی کردن لەگەڵ بەشداری سیاسی لەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسا، کۆمەڵی " ئەلعەمەلی ئیسلامی " بەحرەین حۆکمی دەرکراو لەدژی بزوتنەوەی " ئەلوەعد" ی نیشانەی پیداگری ڕژێمی ئالی خەلیفە بەسەر دیکتاتووری لەم وڵاتەدا زانی و وتی: ئەم رژێمە هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ چاکسازی سیاسی ووڵامدانەوەی داواکاریەکانی خەڵکی بەحرەین نیە. کۆمەڵی " ئەلعەملی ئیسلامی" بەحرەین وتی: خەڵکی ئەم وڵاتە مافی هەبوونی دەوڵەتێکی مودێڕن وسەربەخۆیان هەیە کە بە پێی دێموکراسی، دادپەروەری وبەرابەری ، بە پێی ئیرادەی ئەوان دابمەزرێت. " باقر دەرویش" سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بەحرەینش حوکمی دادگەی سزادانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەدژی بزوتنەوەی " ئەلوەعدی" سوکایەتی کردن بە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ پێویستی دەس هەڵگرتنی ئەم ڕژێمە لە زەخت وگوشارەکانی سەر کۆمەڵگەی مەدەنی زانی. دوابەدوای سکاڵای وەزاڕەتی دادی بەحرەین ، ڕژێمی ئالی خەلیفە بزوتنەوەی دێموکراتێکی نیشتمانی ناسراو بە " ئەلوەعدی" هەڵوەشاندەوە. کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی خەلیفە " ئەلوەعد"  بە پشتیوانی لە تیرۆریسم و" پاسادان و هاندان بۆ توندوتیژی " تۆمەتبار دەکەن.

سەرپەیڤ