درێژەی ڕێگربوونی رژیمی ئالی خەلیفە لە بەرپاکرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی "ئەلدۆڕاز"ی بەحرەین
رژیمی ئالی خەلیفە بۆ ١٤٧ حەوتەی بەدوای یەکدا پێشی گرت بە بەرپاکرانی نوێژی هەینیی شیعەکانی بەحرەین لەناوچەی "ئەلدۆڕاز".
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ نوێژخوێنانی ئامادە لە مزگەوتی ئیمام سادق(ع) لەناوچەی ئەلدۆراز ئەو حەوتەیەش ناچار بوون نوێژ بەشێوەی تاک و فوڕادا بخوێنن.
رژیمی ئالی خەلیفە لە بەرواری١٥ی ژۆئەنی٢٠١٦ەوە پێش دەگرێ بە بەرپاکرانی نوێژی هەینیی شیعەکان لەناوچەی ئەلدۆراز و ئامادەبوونی شێخ سنقور ئیمام جومعەی دەسنیشانکراو لەلایەن شێخ عیسا قاسم و کۆڕی زانایانی شیعەکان لە مزگەوتی ئیمام سادق(ع) لەناوچەی ئەلدۆراز.
مێژووی بەرپا کرانی نوێژی هەینیی شیعەکانی بەحرەین لەو مزگەوتە دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵی پێش و بەرلەهاتنەسەر دەوری مالباتی ئالی خەلیفە.
بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە، خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، ڕەچاوکرانی عەداڵەت و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن.