بەردەوامیی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود لە پەلاملری سەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i358791-بەردەوامیی_دڕندەکارییەکانی_ڕژێمی_ئالی_سەعود_لە_پەلاملری_سەر_یەمەن
دەست درێژکارانی ڕژێمی ئالی سەعود نشینگەکانی پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنیان بە موشەک و تۆپخانە بوردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2019 14:07 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود لە پەلاملری سەر یەمەن

دەست درێژکارانی ڕژێمی ئالی سەعود نشینگەکانی پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنیان بە موشەک و تۆپخانە بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە شاڵاوی تۆپخانەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی دەست درێژکارنی سەعودی بۆ سەر شارستانی « ڕازح»ی پارێزگای سەرسنووریی سەعدەی باکووری یەمەن، کەسێکی سڤیل کوژراو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕژێمی دەست درێژکاری سەعودی ڕۆژی چوارشەممەش بە ڕاکێت و تۆپخانە شارستانی سەرسنووریی «ڕازخ» یان کوتا.

لە شاڵاوی ڕۆژی چوارشەممەی دەست درێژکارانی سەعودی بۆ سەر شارستانی سەرسنووریی «شەدا»ش دوو کەس بریندار بوون.

ھەر لەم حاڵەدا میدیاکانی یەمەنیش ڕایانگەیاند: مۆشگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگای جیزانی باشووری عەرەبستان کەوتە بەر ھەڵمەتی یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن کە لەو ھەڵمەتەدا کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی کوژران و یان بریندار بوون.عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە. توانایی بەرگریکارانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆدرانی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ خەریکی پەرە سەندنە.