دەنگی نەرێنیی نوێنەرانی ئەردەن بەرامبەر بە گڕێبەستی گاز لەگەڵ ئیسرائیل
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەردەن دەنگی نەرێنییان دایە گرێبەستی هاوردەی گاز لە ئیسرائیل و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، پەرلەمانی نوێنەرانی ئەردەن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی دا ڕێککەوتننامەی گاز لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستییان لێک دایەوە و ڕەتیان کردەوە.
رەجائی مەعشەرجێگری سەرۆک وەزیرانی ئەردەن لەمبارەوە داوای دەرفەتی کرد هەتا بتوانێ ڕای دادگەی یاسای بنەڕەتی سەبارەت بە شیاوەتیی پەرلەمان بۆ ڕاگەیاندنی بیروڕا لەبارەی گرێبەستی گاز لەگەڵ ئیسرائیل بپرسێ.
سەدان ئەردەنی ڕۆژی هەینی ڕابردوو بۆ نەیارەتی کردن بەرامبەر هاوردەی گازی ئیسرائیل و سیاسەتەکانی دەوڵەت بەرامبەر بەم گرێبەستە لە ئەمانی پێتەختی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد.
خەڵکی ئەردەن نەیاری پێوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستین و تائێستا بە جاران بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان، داوای پچڕانی تۆکمەوتەواوی پێوەندی وڵاتەکەیان لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری قودسیان کردووە.