شکست هێنانی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دەیروزوری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i361301-شکست_هێنانی_پەلاماری_تیرۆریستانی_داعش_بۆ_سەر_ڕۆژهەڵاتی_دەیروزوری_سووریا
هێزەکانی سوپای سووریا توانیان پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی "سیال" لە جادەی «دیرالزور- البوکمال» بەرپەرچ بدەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2019 10:47 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دەیروزوری سووریا

هێزەکانی سوپای سووریا توانیان پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی "سیال" لە جادەی «دیرالزور- البوکمال» بەرپەرچ بدەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک؛ ژێدەرێکی سەربازیی سووریا ڕۆژی سێشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: هێزە سوورییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیان زەبر و زیانێکی قورس لە تیرۆریستانی داعش بدەن.

ئەو ژێدەرە هەروەها جەختیشی کرد کە ڕاپۆرتی ژمارێک لە مێدیاکان سەبارەت بە هێرش کرانە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی "دەیروزور" درۆ و دەلەسەی تەواوە.

لە ڕۆژانی ئەمداییەدا پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا لە میحوەرەکانی سەر بە بوارگەی سەرسنووریی «البوکمال» کە بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی ئەنجام دەبێ، زیاتر بووە.