شەڕەزمە ومانۆڕی ئیسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i361693-شەڕەزمە_ومانۆڕی_ئیسرائیل_لە_سەرزەوینە_داگیرکراوەکانی_فەلەستین
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مانۆڕی سەربازانی ئیسرائیل لە ناوچەی "غور ئەردەن" لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بەڕێوە دەچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2019 12:00 Asia/Tehran
  • شەڕەزمە ومانۆڕی ئیسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، مانۆڕی سەربازانی ئیسرائیل لە ناوچەی "غور ئەردەن" لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن بەڕێوە دەچێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ "ئاویخای ئەردەعی" وتەبێژی سوپای رژیمی زایۆنی رایگەیاند: مانۆڕەکە لە سبەی چوارشەممەوە لە چوارچێوەی مەشقە سەربازییەکاندا بەڕێوە دەچێ.

رژیمی زایۆنی لەدرێژەی سیاسەتە داگیرکەرانەکانی ئەو رژیمە هەوڵ دەدا بە سەربازی گەری و لەسای داکۆکییەکانی ئەمریکا، بیروڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوە لە کێشەو گرفتەکانی ئەو رژیمە بەلاڕێدا بباو سیاسەتە پاوانخوازانەکانی بەوڵاتانی ناوچە بقەبوڵێنێ.

لەهەواڵێکی دیکەدا ڕێکخراو و تاقمە توندڕەوە ئیسرائیلیەکان لە بەیاننامەیەکدا بانگەوازی زایۆنییەکانیان کرد هەتا پەرە بدەن بە دەسدرێژکارییەکانیان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا لە یەکەمی مانگی ژۆئەنی داهاتوو.

بڕیارە لانیکەم دە هەزار زایۆنی لەو رۆژەدا بچنە مزگەوتی ئەقسا.