پەلاماری چەکدارانە لە فێرگەیەکی عەرەبستانی سەعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i361811-پەلاماری_چەکدارانە_لە_فێرگەیەکی_عەرەبستانی_سەعودی
کەسێکی چەکدار لەکاتی پەلامار بۆ سەر فێرگەیەک لە پارێزگای "ئەلعەرزیات" لە عەرەبستانی سەعودی ، بەڕێوەبەری فێرگەکەی بە چوار گوللـە کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2019 17:54 Asia/Tehran
  •  پەلاماری چەکدارانە لە فێرگەیەکی عەرەبستانی سەعودی

کەسێکی چەکدار لەکاتی پەلامار بۆ سەر فێرگەیەک لە پارێزگای "ئەلعەرزیات" لە عەرەبستانی سەعودی ، بەڕێوەبەری فێرگەکەی بە چوار گوللـە کوشت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی فارس بە گێرانەوە لە رۆژنامەی "سەبەق" چەکدارێک دوای کوشتنی کەسیک لە لایەن هێزە ئاسایشتییەکانەوە قۆڵبەست کراوە.بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئەو کەسەی وا کوژراوە،"موحەممەد عەلی شاکر ئەلعامیری"،شیخی هۆزی"ئەلعەوامیر و بەڕێوە ەبەری فێرگەی "ئەلمەروە"بووە کە بەدەست کارمەندێک کە دەڵێن لەکارمەندانی وەزارەتی کشت و کاڵی سەعوودی بووە، کوژراوە.

حەوتەی ڕابردوویش ٤ هێرشکاری چەکدار هەڵیانکووتایە سەر ناوەندێکی ئاسایشتی لە ناوچەی "ئەلزۆلفی" لەباکووری ڕیاز.