May 18, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بەربڵاوی خەڵکی بەحرەین دژبە رژیمی ئالی خەلیفە

خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی بەحرەین بەئامانجی داکۆکی لە زانایانی ئایینی وڵاتەکەیان، دژبە هەڵوێستی رژیمی ئالی خەلیفە خۆپێشاندانیان وەڕێ خست.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، دانیشتووانی ناوچە جیاجیاکانی بەحرەین لەوان ئەبووسیبع، شاخورە، سار، کەرانەو هەروەها شاری مەنامە بەدانی دروشم لەدژ رژیمی ئالی خەلیفە، پشتگریان کرد لە زانایانی دینیی ئەو وڵاتە بۆ وێنە "عەبدوڵڵا غەریفی" مەرجەعی شیعەکانی بەحرەین.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتی شیعەکان و بەرەوڕووی ئاستەنگ کردنی کۆمەڵگای ڕوحانییەتی ئەو وڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئیدیعای کرد، عەبدوڵڵا غەریفی مەرجەعی شیعەکانی بەحرەین لە وتاردانەکانی، هەوڵە ترۆریستییەکانی شەرمەزار نەکردووە.

پێشتریش، "شێخ عیسا قاسم" ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین پاش سەندرانەوەی مافی هاووڵاتیبوونی لەلایەن رژیمی ئالی خەلیفەوە، نزیک بە دوو ساڵ لەماڵی خۆیدا بەندکرابوو.

بەحرەین لەساڵی٢٠١١وە تائێستا لەبەر ناڕەزایەتییە گشتییەکانی سەرچاوەگرتوو لە سیاسەتی زاڵمانەی رژیمی ئالی خەلیفە ئاڵۆز و قەیراناوییە.

سەرپەیڤ