May 19, 2019 13:47 Asia/Tehran
  • وەڵامی ڕاشکاوانەی ئێراق بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین

پاش ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین داوای لە شاروومەندانی خۆی کرد سەردانی ئێراق نەکەن و ئەو بەحرەینیانەیش کە ئێستا لە ئێراقدان خێرا ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن، پەرلەمانی ئێراق وەڵامێکی گورچکبڕی دایەوە بە رژێمی ئالی خەلیفە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەنەهرەین، "کەریم عەلیوی" ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرەڤانیی پەرلەمانی ئێراق لە کاردانەوە بەو بریارەی بەحرەین وتی: بەحرەین و ژمارێک وڵاتی دیکە لە هەر پرسێکدا پاشڕەوی ئەمریکان و ئامانجی ئەو داخوازەیش خەوشاندنی سیمای ئێراقە.

عەلیوی بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخی ئاسایشیی لە ئێراق زۆر پاوەجێ و باشە و  تەنانەت لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبیش باشترە، وتیشی؛ هێزە ئەمنییەکان لە ئێراق زاڵن بە سەر باروودۆخەکەدا و هیچ مەترسییەک نییە لە سەر بیانییەکان.

وەزارتی دەرەوەی بەحرەین لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا داوای لە شاروومەندانی خۆی کرد لەبەر باروودۆخی نالەباری ئێراق سەردانی ئەم وڵاتە نەکەن و ئەو بەحرەینیانەش کە کە لە ئێراقدان خێرا ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

سەرپەیڤ