بانگێشتنی تاقمەکانی خۆڕاگری بۆ بایکۆتی دانیشتنە ئابوورییەکەی بەحرەین
تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە وڵاتانی عەرەبییان بۆ بایکۆت کردنی دانیشتنە ئابوورییەکەی بەحرەین کە لەژێر چاودێریی ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت، بانگێشتن کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، «ئیسماعیل ڕیزوان» لە ئەندامانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس» دانیشتنە ئابوورییەکەی بەحرەینی بە پیلانێک لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی ئەمریکیی ناسراو بە «سەودای سەدە» زانی لەو وڵاتە عەرەبیانەی کە بە نیازی بەشداری کردن لەو دانیشتنەدان داوای کرد بەو بڕیارەیاندا بچنەوە.
بە قسەی ڕیزوان ، تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لێبڕاوانە دژی ھەرچەشنە دەرەنجامێکی سیاسی، ئابووری و ئاسایشتیی سەودای سەدەن و بەوپەڕی ھێزەوە بەرنگاری دەبنەوە.
کۆبوونەوەی ئابووریی بەحرەین کە یەکەم قۆناغی ڕاپەڕاندنی پیلانی «سەودای سەدەیە» بڕیارە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ژوەن لە مەنامەی پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی گەڵاڵەی ئەمریکیی "سەودای سەدە" کە بە نیازی فەوتاندنی مافی جەماوەری فەلەستینە،قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایۆنی دەکرێ، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین بەرتەسک دەبێتەوە بە زەوی و زارە داگیر نەکراوەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە.