هاوکاری ناڤۆکی ئەمریکا لەگەڵ عەرەبستان بەستراوەتەوە بە قەبووڵ کردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەست کراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i364588-هاوکاری_ناڤۆکی_ئەمریکا_لەگەڵ_عەرەبستان_بەستراوەتەوە_بە_قەبووڵ_کردنی_پرۆتۆکۆلی_پەیوەست_کراو
وەزیری وزەی ئەمریکا ، هاوکاری ناڤۆکی واشنتۆن وڕیازی بەستراوە بە قەبوڵ کردنی پڕۆتۆکۆلی پەیوەست کراو لە لایەن ڕیازەوە زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2019 13:03 Asia/Tehran
  • هاوکاری ناڤۆکی ئەمریکا لەگەڵ عەرەبستان بەستراوەتەوە بە قەبووڵ کردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەست کراو

وەزیری وزەی ئەمریکا ، هاوکاری ناڤۆکی واشنتۆن وڕیازی بەستراوە بە قەبوڵ کردنی پڕۆتۆکۆلی پەیوەست کراو لە لایەن ڕیازەوە زانی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز "ڕیک پری" وەزیری وزەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گوێ هەڵخستنی کۆنگرە بە یاسا دانەران وتی: ئەگەر عەرەبستانی سەعودی لەدووی گەشەی وپەرەی ڕئاکتۆرەکانی ناڤۆکی بە تەکنۆلۆژیای ئەمریکاییە ، دەبێ بە بەرنامەی پیداچوونەوەی بەربڵاوی نێودەوڵەتی دامەزراوەکانی وزەی ناڤۆکی " پڕۆتۆکۆڵی پەیوەست کراو، پێبەند بێت. وەزیری وزەی ئەمریکا وتی: کۆریای باشوریش بە سادەیی ناتوانێ لەگەڵ عەرەبستان بۆ دروست کردنی ڕئاکتۆری ناڤۆکی بە تەکنۆلۆژیای ئەمریکایی بە ڕێککەوتن بگات. یەکەمین پڕۆژەی ڕئاکتۆری ناڤۆکی عەرەبستان کە لە گردوپەڕی ڕیاز دایە و بە هاوکاری کۆمپانیە ئەمریکیەکان وبەڵگەی نهێنیانەی وەزاڕەتی وزەی ئەمریکا ئەنجام بووە، ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی ئەندامانی دێموکراتی پەرلەمان وسینای ئەم وڵاتەی بە دواوە بووە.