جێ بەجێ کرانی بڕیاریی لە سێدارەدانی دوو لاو لە بەحرەین
ڕژیمی ئالی خەلیفە سەرەڕای داخوازی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ ڕاگیرانی بڕیاری لە سێدارەدان دوو لاوی بەحرەینی لە سێدارەدا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی شەمەی هەواڵدەری فارس ئەحمەد عیسا ئەلملالی و عەلی موحەمەد ئەلعەرەب دوو لاوی بەحرەینی کە تاوانبارن بە کوشتنی ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی 2017 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دران . جێ بە جێ کرانی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو دوو لاوە بەحرەینیە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوە مافەوانیەکان بۆ وێنە لێبوردنی نێونەتەوەیی ، چاودێریمافی مڕۆڤ و ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی هەینی داواین لە بەحرەین کرد بوو جێ بەجێ کرانی حوکمی لە سێدارەدان ڕابگرێت . چاودێری مافی مڕوڤ بە نادادگەر زانین سەربەخۆ نەزانینی دەزگەی دادی بەحرەین ڕایگەیاند دادگاکانی دادەوانی بەحرەین بە دەرکردنی حوکمگەلی جۆراوجۆر و ئرێژ ماوە بۆ زیندانی کردنی کەسانێک کە بە شێوەی ئاشتیخوازانە خۆپیشاندان دەکەن ڕوڵێکی گرینگ بۆ لاگری لە نیزامی سیاسی و سەرکوتکاری بەحرەینیان هەیە . کۆمەڵی ویفاقی بەحرەین داوای لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد لە ناڕەزایەتی بە ئیعدامی دوو لاوی بەحرەینی لە لایەن ڕژیمی ئالی خەلیفەوە خۆپیشاندان بکەن .