ته‌مووز 31, 2019 12:03 Asia/Tehran
  • داوای ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕ اگرتنی ئێعدام لە بەحرەین

ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری ڕاگیرانی هەرچەشنە بڕیاری ئێعدام لە بەحرەین بوو.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجزیرە؛ پاش ئێعدامی دوو لاوی شیعە لە بەحرەین، ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە بێ ئیدانەکردنی ئەو لەسێدارەدانانە داوای لە مەنامە کرد دەرکرانی هەرچەشنە بڕیارێکی ئێعدام ڕابگرێ و بچێتەوە بە دادگەییکرانی ئەو تۆمەتبارانەی مافەکانیان پێشێلکراوە.

رژیمی بەحرەین رۆژی شەممە ٢٧ی ژوولای "ئەحمەد عیسا مەلالی" تەمەن ٢٤ ساڵان و "عەلی محەممەد عەرەب"ی تەمەن ٢٥ساڵانی بەتۆمەتی دەستتێدابوون لەوەی وا ناونراوە "هەوڵی ترۆریستی" ئێعدام کرد.

ئەو تاوانکارییەی مەنامە بەرەوڕووی کاردانەوە و شەرمەزارکرانی بەرفراوانی جیهانی بۆ وێنە یەکێتی ئوروپا بووەتەوە.

ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی خەڵکی بەحرەین بۆ هاتنەدی مافەکانیان لەساڵی٢٠١١ وە دەس پێ بوو بەڵام هێزە ئاسایشییەکانی رژیمی بەحرەین بەهاوکاریی سەعودییەکان دەستیان دایە سەرکوت کردنی خەڵک.

لەو سەرکوتکارییەدا تائێستا بەسەدان بەحرەینی کوژراون، بریندار بوون، قۆڵبەست کراون و یان مافی هاووڵاتیبوونیان لێ سەندراوەتەوە.

راپۆری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی واپێشان ئەدا کە ژمارێک لە ناڕازییان لەژێر ئەشکەنجەی قورسی رژیمی ئالی خەلیفە گیانیان لەدەست داوە یان تووشی کەمئەندامبوون هاتوون.

سەرپەیڤ