فەلەستین : دروست کردنی شەش هەزار ماڵ لە ڕۆخی خۆرئاوایی نایاساییە
دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین ، گەڵاڵەی دروست کرانی شەش هەزار یەکەی ئاوەدانی نوێی لە چوارچیوەی شارۆچکەی زایۆنی لە ڕۆخی خۆرئاوایی چومی ئەردەنی بە نایاسایی زانی
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری وەفا فەلەستین " نەبیل ئەبو ڕەدینە " وتەبێژی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە لەم بارەوە وتی: دروست کردنی ماڵ لە ڕۆخی خۆرئاوایی بەبێ هیچ جۆرە بەرتەسکیەک ، مافی هەر شارومەندێکی فەلەستینیە ورژێمی زایۆنی ئیزنی نیە بۆ دروست کردنی شاروچە ئیسرائیلەکان لە سەرزەوینی فەلەستین هیچکارێک بکات. کەناڵی تەلە فیزیۆنی " کان" ئیسرائیل ئەم دواییانە ڕایگەیاند: بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی گەڵالەی دروست کردنی شەش هەزار یەکەی ئاوەدانی لە رٶژەکانی ڕابردوو بۆ کابینەی ئاسایشتی ئەم رژێمە داوەبە دەستەوە. ئەم گەڵاڵەیە بڕیارە لە ناوچەی بە ناو ناوچەیئ " C"جێبەجێ بکرێت کە داگری سەتی شەست لە زەویەکانی ڕۆخی خۆرئاواییە.