دەسگیر کرانی لانی کەم ٣٤ شارومەندی بەحرەینی لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە وە
لانی کەم ٣٤شارومەندی بەحرەینی لەوان چەند زارۆک وزانای ئایینی لە مانگی ڕابردووی زایینی دەسگیر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی" ئەللولو "ی بەحرەین ، یەکەی ڕەسدی پەلامارەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە ئاماژەدان بە ئیعدامی دوو گەنج و کوژرانی گەنجێکی تر بە زەبری گولەی سەربازانی ئەم رژێمە وتی: ئالی خەلیفە هەروەها هەڵمەتی پەلامار بۆسەر شارومەندنی بەحرەینی درێژە ئەدات. ئەم راپۆرتە ناوچە جۆربەجۆرەکانی بەحرەین لە مانگەکانی ئەم دواییە شایەتی چالاکیەکانی ئینقلابی وناڕیەزایەتی دەربڕین بە سیاسەتەکانی ڕژێمی ئاکی خەلیفە لە دژی شارومەندانی بەحرەینیە . ئەحمەد ئەلمەلالی و" عەلی ئەلعەرەب" دووگەنجی بەحرەینی ٢٧ی ژوییە بە تاوانی ساختە ودروویین ودانپیدانانێک کە لە ژێر ئەشکەنجە دا لییان گیرا، ئیعدام کران. ئیعدامی ئەم دوو گەنجە ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاوی بەدواوە بووە. ٢٨ی ژوییەیش گەنجێکی بەحرەینی لە تێکەڵچوونی سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە وناڕازیان ئەم ڕژێمە کوژرا.