وشداری دانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە بارەی بەردەوامیی دڕندەکارییەکانی ئیسرائیل
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە بارەی بەردەوامیی دەست درێژکاری لەشکریانی ئیسرائیلی و شارۆچکەنشینە زایونییەکان لە قودسی داگیرکراو بە تایبەت بانگێشتن کردن بۆ دەست درێژکاریی بەربڵاوترو بە کۆمەڵ دژی مزگەوتی ئەقسا، وشداریی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، «ئەحمەد ڕووەیزی» نوێنەری ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە فەلەستین، وشداریی دا، دەست درێژی و دڕندەکاریی ڕژێمی زایونی لە قودسی داگیرکراو، ناوچەکە بەرەو شەڕێکی ماڵوێرانکەر پاڵ پێوە دەنێت.
ڕووەیزی وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی پشتگری کردنی ڕێکخراوەی ئەوقافی ئیسلامی و مەسیحی لە قودسی پیرۆزو دانیشتووانی لە پێکدادانی دژی دوژمنی زایونی، وتیشی: شارۆچکەنشینان و لەشکریانی زایونی لە ئاراستەی سیاسیەتی ھەڵبژاردنی پارتە ڕاست لایەنەکانی ئیسرائیل لە سەر دڕندەکارییەکانیان دژی گەلی فەلەستین بەردەوامن.
شێخ موحەممەد حسەین موفتیی شاری قودسیش لە بارەی ھەوڵی تاقمە زایونییە توندئاژۆکان بۆ پەلاماردانی مزگەوتی ئەقسا وشداریی دا.