کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە بۆمبی گازی بۆ قەڵاچووی فەلەستینیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366740-کەڵک_وەرگرتنی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_بۆمبی_گازی_بۆ_قەڵاچووی_فەلەستینیەکان
ڕێکخراوی مافەوانی ئیسرائیلی " بتسیلم" ڕایگەیاند : سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک وەردەگرێت لە بومبی گازی وگوللەی گازی فرمیسک هێنەر بۆ کوشتن وقەڵاچووی فەلەستینیەکانی بەشدارلە خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2019 15:08 Asia/Tehran
  • کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە بۆمبی گازی بۆ قەڵاچووی فەلەستینیەکان

ڕێکخراوی مافەوانی ئیسرائیلی " بتسیلم" ڕایگەیاند : سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک وەردەگرێت لە بومبی گازی وگوللەی گازی فرمیسک هێنەر بۆ کوشتن وقەڵاچووی فەلەستینیەکانی بەشدارلە خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، بتسلیم لە بەیان نامەیەکدا وتی: لە مانگی مارسی ڕابردوو هەتا ئێستاکە ، حەوت فەلەستینی لە خۆپێشاندانی مافی گەڕانەوە بە وێ کەوتنی ڕاستە وخۆی بومب وگوللەی گازی شەهید کراون. هەرلەم حاڵەدا ، نوسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤی  ڕێکخراوی نەتەوەکان ئوچا لە سەرزەویە داگیر کراوەکانی فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا بە برینداربوونی فرەتر لە ١٦٠٠ فەلەستینی بە زەبری گوللەی گازی فرمێسک هێنەر ئاماژەی کردووە. ئوچا وتی: هاوێژرانی گوللەی گازی بەرەو خۆپێشاندەران لە سنوورەکانی غەززە ، سیاسەتیکە کە رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ڕابردوو گرتوویەتە بەر.