بریندار بوونی دەیان فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366912-بریندار_بوونی_دەیان_فەلەستینی_لە_مزگەوتی_ئەقسا
دەیان فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ سەربازانی زایونی لە مزگەوتی ئەقسا بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2019 12:15 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی  دەیان  فەلەستینی  لە مزگەوتی ئەقسا

دەیان فەلەستینی لە تێکهەڵچوون لە گەڵ سەربازانی زایونی لە مزگەوتی ئەقسا بریندار بوون .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی تەلەفیزونی  ئەلمێنار  زیاتر لە  100  هەزار  فەلەستینی   سەرلە بەیانی  ئەمڕو یەکشەمە  نوی  جێژنی قوربانیان لە دەڤەری مزگەوتی ئەقسا   بەرپا کرد .  سەربازانی  ڕژیمی  زایونی  لە بەردەم  بابولموغاربە  کۆبوونەوە و دانیشتوانی قودسی  داگیرکراو  لە گەڵ  ئەواندا  تێکهەڵچوون . بە پێی  ئەو  ڕاپۆڕتە  عەبدولعەزیم  سەلهەب  سەرۆکی  ئەنجومەنی  ئەوقافی  ئیسلامی قودس  یەکێک  لە ب ریندارانی  ئەو تێکهەڵچوونانەیە .  لە هەمان حاڵدا  حازم قاسم  وتەبێژی  بزووتنەوەی  حۆڕاگری  ئیسلامی  فەلەستین  حەماس  داوای  لە ش اروومەندانی  فەلەستینی  کرد کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی  زایونیەکان  خۆیان بگەیننە  شاری  قودس  تا بەر بگرن بە  چوونی زا یونیەکان بۆ ناو مزگەوتی  ئەقسا و بێ ڕێزیان بەو مزگەوتە .  وتەبێژی  حەماس  جەختی کرد  قودسی  فەلەستین  دەمێنێتەوە  و داگیرکاران  ناتوانن  ڕاستیەکان  بگۆڕن . هەروەها  بنیامین  نتانیاهۆ  سەرۆک وەزیرانی  ئیسرائیل  بە دوای  تێکهەڵچوونەکانی  ئەمڕۆی   نێوان سەربازانی  داگیرکار  و نوێژخوێنانی  فەلەستینی  لە مزگەوتی ئەقسا  خوازیاری  پێکهاتنی  دانیشتنێکی  نائاسایی  کابینەی  ئاسایشی  ئەو  ڕژیمە بوو .