ئاب 26, 2019 17:18 Asia/Tehran
  • هەوڵی رژیمی بەحرەین بۆ لەسەرکارلابردنی هەزاران مامۆستای شیعە

سەرچاوە بەحرەینییەکان ڕایانگەیاند: رژیمی ئالی خەلیفە بەنیازە هەزاران مامۆستای شیعەی ئەو وڵاتە لە سیستەمی پەروەردەی بەحرەین وەلابنێت.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، رژیمی ئالی خەلیفە لەهەوڵدایە هەتا بەشێوەیەکی بەرفراوان مامۆستا لە عەرەبستانی سەعودی ومیسر بێنێتەنێو سیستەمی فێرکاری و پەروەردەی ئەو وڵاتە.

لەڕۆژانی رابردوودا رژیمی ئالی خەلیفە میوانداری ژمارێکی زۆر لە مامۆستایان لەوڵاتانی عەرەبستانی سەعودی و میسر بووەو ئەوە لەکاتێکدایە کەهەزاران مامۆستای بەحرەینی چاوەڕوانی پڕکردنەوەی ئەو کارو پیشەن ، تەنیا لەبەر ئەوەی پەیڕەوی مەزهەبی شیعەن، لە دامەزران بێ بەش دەکرێن.

کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین لەکاردانەوە بەو کردەیە، رژیمی ئالی خەلیفە بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەو بڕیارە مەترسیدارە زانی و وشداریی دا، ئەو کردەی وەزارەتی پەروەردەو بارهێنان، پلانێکی ئاژاوەگێڕانەیە کە کۆمەڵگا دەشێوێنێ و وەزیرێکی ناکارامە یان بەرپرسێکی بەرژەوەندخواز ناتوانێ بڕیارێک لەوقەبارەو ڕەهەندەدا بگرێ.

شیعەکانی بەحرەین لەبارودۆخێکی دژواردا دەژین و تائێستا بەسەدان شارومەندی شیعەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی ئالی خەلیفە، مافی هاووڵاتیبوونیان لێ سەندراوەتەوە، ئێعدام و یان قۆڵبەست کراون.

بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەر دژ بەرژیمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، جێگیرکرانی دادگەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن، بەڵام رژیمی ئالی خەلیفە ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان لەو وڵاتە سەرکوت دەکا.

سەرپەیڤ