پێداگریی لوبنان لەسەر پێویستیی پێش گیران بە پێشێلکرانی بڕیارنامەی١٧٠١ ی ئەنجومەنی ئاسایش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367791-پێداگریی_لوبنان_لەسەر_پێویستیی_پێش_گیران_بە_پێشێلکرانی_بڕیارنامەی١٧٠١_ی_ئەنجومەنی_ئاسایش
سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێی داگرت لەسەر پێویستیی پێش گرتن بە پێشێلکرانی بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2019 03:29 Asia/Tehran
  • پێداگریی لوبنان لەسەر پێویستیی پێش گیران بە پێشێلکرانی بڕیارنامەی١٧٠١ ی ئەنجومەنی ئاسایش

سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێی داگرت لەسەر پێویستیی پێش گرتن بە پێشێلکرانی بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سەعد حەریری" دوێشەو(سێ شەممە) لە پەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ "فدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا خوازیاری داکۆکیی ئەو یەکێتییە لە بەرەوڕووبوونەوەی پێشێلکرانی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەلایەن رژیمی زایۆنی بوو.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی رژیمی زایۆنی لەماوەی ئەو حەوتەدا سێ جار سنوری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاندووە.

بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش کە پاش کۆتایی شەڕی سی و سێ ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لەساڵی٢٠٠٦دا پەسەندکرا، رژیمی زایۆنی قەدەغە دەکا لەئەنجامدانی کردەی دوژمنکارانە لەدژ لوبنان، بەڵام ئەو رژیمە بێ گوێدان بەو بڕیارنامەیە هەردەم سنوری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنان دەبەزێنێ.

لوبنان هەردەم داوای لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان کردووە هەتا وشداری بدەن بە رژیمی زایۆنی لەمەڕ ئەو دەسدرێژکارییانەو پێش بەدرێژەپێدرانیان بگرن.