هەڵوەشانی شەڕەزمەی ڕژیمی زایۆنی لە ترسی توڵەی حێزبۆڵڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368010-هەڵوەشانی_شەڕەزمەی_ڕژیمی_زایۆنی_لە_ترسی_توڵەی_حێزبۆڵڵا
ئەرتەشی ڕژیمی زایونی لە ترسی وڵامی حێزبۆڵڵای لوبنان شەڕەزمەی خۆی لە ئەم هەفتەیە خستووەتە دواوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2019 12:11 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانی شەڕەزمەی ڕژیمی زایۆنی لە ترسی توڵەی حێزبۆڵڵا

ئەرتەشی ڕژیمی زایونی لە ترسی وڵامی حێزبۆڵڵای لوبنان شەڕەزمەی خۆی لە ئەم هەفتەیە خستووەتە دواوە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری  تەسنیم  بە گێڕانەوە  لە ئەلنەشرە  ڕژیمی زایونی  لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاند  جگە  لە  هەڵوەشانەوەی  مانوڤڕی سەربازی سەرانسەری  لە فەلەستینی  داگیرکراو  ، هێزە کانی  وشکانی   ئاسمانی  و دەریایی  ئەو  ڕژیمە  خەریکی  ئامادە بوون  بۆ  ڕوو دانی  هەرجۆرە  تێکهەڵچوونێک  لە ناوچە باکووریەکان بە تایبەت  ناوەی  ئەلجەلیل  لە باشووری  سنوورەکانی  لوبنان .  مێدیا  ئیسرائیلیەکان  ڕاپۆڕتیان  داوە  سنووری  ئاسمانی  لە ناوچەی  کریات شەموونە و بەشگەلێک  لە ئەلجەلیل داخراوە  و گومەزی  ئاسنین  لەو ناوچەیە  جێگیر بووە . بە پێی  ئەو   ڕاپۆڕتە  سەرلەبەیانی  ڕۆژی  ڕابردوو  شەمەش  چوونی  کاروانەکانی  سەربازی  ئیسرائیلی بەرەو  سنوورەکانی  باکووری  بینراوە  و ئەرتەشی  زایونی  تیمەکانی  سەربازی  لە جولانی  داگیرکراوی  بەرەو سنوورەکانی  لوبنان  گواستووەتەوە  . دوای پەلامارەکانی  ئاسمانی  دەسدرێژکارانەی  ڕژیمی  زایونی  بە  فڕوکەی  بێ سەرنشینی   خۆکوژی  لە 25  ئووت  بۆ سەر لوبنان  سەید حەسەن نەسڕو.للا  سکرتێری  گشتیی  بزووتنەوەی  حێزبوڵڵای لوبنان  لە کادرانەوە  بەو دەسدرێژکاریە  وشداری دا  دەسدرێژکاری  زایونیەکان  بێ  وڵام نامێنێتەوە و ئەو  کاتەی  کە  ئیسرائیل  لوبنانی  بوردمان  دەکرد کۆتایی پێی  هاتووە  و ئەمڕۆکە  لوبنان  لە ئاسایشی  تەواو  دایە .