فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە یەمەنییەکان بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید"ی عەرەبستانیان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368325-فڕۆکە_بێ_فڕۆکەوانە_یەمەنییەکان_بنکەی_ئاسمانیی_مەلیک_خالید_ی_عەرەبستانیان_بۆردومان_کرد
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە هێڕشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالد" لە ناوچەی "خەمیس مەشیت" لە پارێزگای عەسیر هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2019 04:48 Asia/Tehran
  • فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە یەمەنییەکان بنکەی ئاسمانیی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە هێڕشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالد" لە ناوچەی "خەمیس مەشیت" لە پارێزگای عەسیر هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "یەحیا سەریع" رایگەیاند: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی "قاصف k2"ی سوپای یەمەن،  هێلانەی  فڕۆکە جەنگییەکان و شوێنی ڕا گرتنی کەرەستە جەنگییەکانی بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید"ـیان بۆردومان کردووە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند؛ ئەو ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوی وەڵامی یاسایی بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن ئەنجام دراوە.

فڕۆکەخانەکانی "جیزان" و "ابها" و "نجران" و هەروەها بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید" لە باشووری عەرەبستان لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام لە لایەن یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنەوە وەبەر پەلامار کەوتوون.

ئەم سێ فڕۆکەخانەیە و هەروەها بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید" شوێنی سووتەمەنی تێکران و پشتیوانی کردنی ئەو فڕۆکە جەنگییانەن کە لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن بەکار دەهێندرێن.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.