حیزبوڵڵای لوبنان، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سنووربەزێنەکەی ڕژێمی زایونیی خستەخوارەوە
حیزبوڵڵای لوبنان خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سنووربەزێنی ڕژێمی زایونیی لە باشووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی تەلەفزیۆنی ئەلمنار، بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلیی لەکاتی پەڕینەوە لە سنوورەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو داوەتە بەر پەلامارو سەرنخونی کردووە.
لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵای لوبنان دا ھاتووە: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ڕژێمی زایونی بە بەرزایی شارۆچکەی ڕامیە لە باشووری لوبنان خراوەتە خوارەوە.
«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، پێشتر وێڕای وشداری دان بە سوپای ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند بوو: ئەو سەردەمەی کە ماوەی ئەوە بە فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانتان دەدرا ھەتا ھەرێمی ئاسمانیی لوبنان ببەزێنن، بەسەر چووە.
بەرلەمەش لە بیست و پێنجەمی ئوت دا دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سنووربەزێنی ڕژێمی زایونی لەپاش بەزاندنی سنووری ئاسمانیی لوینان لە باشووری بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە لە ناوچەی زاحیە خرا بوونە خوارەوە کە بە قسەی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ، ھەر کام لەو فڕۆکانەش بەر لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان سەرنخوون کرا بوون.