قۆڵبەست کرانی زیاتر لە پەنجا فەلەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369047-قۆڵبەست_کرانی_زیاتر_لە_پەنجا_فەلەستینی_لەلایەن_سەربازانی_ئیسرائیلی
سەربازانی رژیمی زایۆنی شەپۆلێکی بەرفراوانی گرتن لە لێواری رۆژاوایی و کەرتی غەززەیان خستووەتەڕێ و زیاتر لە پەنجا فەلەستینیان قۆلبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2019 12:40 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی زیاتر لە پەنجا فەلەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلی

سەربازانی رژیمی زایۆنی شەپۆلێکی بەرفراوانی گرتن لە لێواری رۆژاوایی و کەرتی غەززەیان خستووەتەڕێ و زیاتر لە پەنجا فەلەستینیان قۆلبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "قودس پرێس"؛ سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە بیست ونۆ کەسی لە لێواری رۆژاوا گرت و ئیدیعا کرا، ئەوان لەگەڵ هەوڵ و چالاکییە خۆڕاگرییەکان لەپەیوەندییدابوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سوپای رژیمی زایۆنی بیست و شەش فەلەستینیشی لە قودسی داگیرکراو قۆڵبەست کرد کە لەنێویاندا، ژنێک، خوێندکارێک و دیلە ئازادکراوەکان بەرچاو دەکەوێ.

بەپێی ئامارەکان، پتر لە شەش هەزار فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی، زیندانین.