کوژران و برینداربوونی 18 دەسدرێژکار ی سعودی لە پارێزگەی حودەیدەی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369278-کوژران_و_برینداربوونی_18_دەسدرێژکار_ی_سعودی_لە_پارێزگەی_حودەیدەی_یەمەن
میدیا یەمەنیەکان باسی کوژران و برینداربوونی 18 دەسدرێژکاری سعودی دەکەن لە هەڵمەتی قەناسەچیەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکان لە رۆژاوای یەمەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2019 10:49 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی 18 دەسدرێژکار ی سعودی لە پارێزگەی حودەیدەی یەمەن

میدیا یەمەنیەکان باسی کوژران و برینداربوونی 18 دەسدرێژکاری سعودی دەکەن لە هەڵمەتی قەناسەچیەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکان لە رۆژاوای یەمەن .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی هەینی دوو هەڵمەتی دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی عەرەبستان بۆپێشڕەوی لە پارێزگەی حودەیدەیان ناکام هێشتەوە و ژمارێک لەوانیان کوشت یان بریندار کرد .

لە لایەکی دیکەوە عەبدولقادر مورتەزا بەرپرسی لیژنەی نیشتمانیی کاروباری یەخسیران رۆژی هەینی باسی ئازاد کرانی 13 کەس لە هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی کرد کە کەوتبونە دەست دوژمن .

مورتەزا گوتی : ئەم یەخسیرانە بەدوای هەڵمەتی گۆڕینەوەی یەخسیران لە دوو بەرەی ئەلجوف و شەبوە ئازاد کراون .