پێداگریی وەزیری دەرەوەی ئێراق لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا
وەزیری دەرەوەی ئێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوشانە فەڕەنسییەکەی جەختی کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا.
"محەممەد عەلی حەکیم" وەزیری دەرەوەی ئێراق لە پرێس کۆنفرانسێکی لەگەڵ "ژان ئیڤ لۆدریان"ی هاوشانە فەڕەنسیەکەی لە بەغدا بەئاماژە بە ئامادەبوونی ترۆریستان لە سوریا وتی: حکومەتی ئێراق ڕێوشوێنی ئاسایشیی پێویستی گرتووەتەبەر هەتا پێش بگرێ بەدزەی ترۆریستان لە سوریاوە بۆ نێوخاکی ئێراق.
حەکیم وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر خاکی سوریا و شوێنهاتەکانی بۆ وێنە، پرسی هاتنی تیرۆریستانی هەڵاتووی داعش بۆ خاکی ئێراق پێوشوێن دەگرێ، پێی داگرت؛ ژمارێک دەس و پێوەندیی ئەو گرووپە ترۆریستییەو خێزانەکانیان لەسوریا بەرەو سنوری ئێراق هەڵاتوون و وڵاتەکەی هەموو ترۆریستانی داعشیی هاووڵاتیی ئێراقی و خێزانەکانیان وەردەگرێتەوە هەتا ئەوان دادگەیی بکا.
لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسەش وتی: گەڕانەوەی داعش، هەڕەشەیەکە کە ڕەوشی سوریاو ئێراق دەخاتە مەترسی.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، بەرپرسانی پارێزگای دەهۆک ڕایانگەیاند، پاش هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا نزیک بە پێنج سەت کەس لە کوردانی ئەو وڵاتە بەهەڵاتن لە ناوچە ئاڵۆز و نائارامەکان، خۆیان گەیاندۆتە ئۆردوگای ئاوارەکان لە کوردستانی ئێراق.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوە ناحکومەتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاش هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەحاڵەتی ئامادەیی دان.
هێرشی بەرفراوانی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارشەممەی ڕابردوو(٩ی ئۆکتۆبر)ـەوە بە فەرمانی "رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیاو بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی شەڕڤانانی کورد کە ئانکاڕا بە ترۆریستیان ناودەبا، دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.
هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا بەشێوەیەکی بەرفراوان لەئاستی ناوچەیی و جیهانیدا شەرمەزار کراوە.