حەوت هەزار منداڵی یەمەنی بوونە قوربانی دەسدرێژکاریی سەعودیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373101-حەوت_هەزار_منداڵی_یەمەنی_بوونە_قوربانی_دەسدرێژکاریی_سەعودیا
سندوقی نێودەوڵەتیی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان"یونیسێف" ڕایگەیاند: تائێستا حەوت هەزار منداڵ لەشەڕی یەمەندا کوژراون یان کەمئەندام بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2019 14:03 Asia/Tehran
  • حەوت هەزار منداڵی یەمەنی بوونە قوربانی دەسدرێژکاریی سەعودیا

سندوقی نێودەوڵەتیی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان"یونیسێف" ڕایگەیاند: تائێستا حەوت هەزار منداڵ لەشەڕی یەمەندا کوژراون یان کەمئەندام بوون.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعەرەبیە، بە گوێرەی ڕاپۆری یونیسێف، لە ماوەی پێنج ساڵ شەڕ دژ بە یەمەن زیاتر لە دوو هەزار منداڵی یەمەنی کوژراون و نزیک بە پێنج هەزار منداڵیش کەمئەندام بوون. هەروەها لەسێ ملوێن و٦٠٠هەزار ئاوارەی شەڕ لە یەمەن، نزیک بە دوو ملوێنی منداڵن کە زۆربەیان بێ بەش بوون لە خوێندن وپەروەردە.

بەپێی ڕاپۆری یونیسێف، ٣٦٨هەزار منداڵی یەمەنی لە بەدخۆراکی ڕەنج دەبەن.