ئاماری سامناکی تاوانکاریەکانی سعودی لە یەمەن
کانونی یهکهم 09, 2019 05:47 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی یەمەن رۆژی یەکشەممە رایگەیاند ، لانیکەم 800 منداڵی یەمەنی بە هۆی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سعودی تووشی کەمئەندامیی بوونە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، یوسف حازریی وتیشی ئەم منداڵانە بە هیچ جۆر ناتوانن بەڕێگادا بڕۆن و بجووڵێن .
وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی یەمەن هەروەها رایگەیاند ، نزیکەی سێ میلیۆن منداڵی ژێر 5 ساڵی یەمەنی لە ئەنجامی پەلامارەکانی سعودی و گەمارۆی یەمەن تووشی بەدخوراکیی بوونە .
یونیسێفیش لەم دواییانەدا ڕەوشی مرۆیی لە یەمەنی بە کارەساتبار ناوبرد و جەختی کردەوە سیستمی تندروستیی و دەرمانی یەمەن بە هۆی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سعودی تێکڕماوە .
نزیکەی 11 ملیۆن منداڵ لە یەمەندا دەژین کە نزیک بە هەموویان پیوستیان بە یارمەتیی مرۆییە .