هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی لوبنان دواکەوت
کانونی یهکهم 09, 2019 14:52 Asia/Tehran
راوێژکارییە پەرلەمانییەکانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بەڕاگەیاندنی پاشگەزبوونەوەی "سەمیر خەتیب" لە پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی "نەبی بێرری" رۆژی یەکشەممە بڕیاری دا، ڕاوێژکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ حەوتەی داهاتوو دوابخات.
بڕیاربوو ئەو دانیشتنە سبەی بەڕێوە بچێ.
نووسینگەی سەرۆک کۆماریی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆڕی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دووشەممەی حەوتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێ.
"سەمیر خەتیب" بژارەی جێی داکۆکیی "سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی رۆژی یەکشەممە لە پێکهێنانی حکومەت پاشگەز بۆوە.