پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعودی بۆسەر پارێزگای "سەعدە"ی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373275-پەلاماری_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_هاوپەیمانیی_سەعودی_بۆسەر_پارێزگای_سەعدە_ی_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی رۆژی سێ شەممە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەنیان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2019 04:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعودی بۆسەر پارێزگای

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی رۆژی سێ شەممە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەنیان بۆردومان کرد.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند؛ ناوچەی "منیە" لەپارێزگای سەعدە کەوتووەتە بەر پەلاماری قورسی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی. جارێ لەبارەی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارانە هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لە رۆژانی رابردوودا چەندین جار ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.