چوونەسەری ئاستی گیان لەدەستدانی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373476-چوونەسەری_ئاستی_گیان_لەدەستدانی_منداڵانی_تووشبوو_بە_نەخۆشیی_شێرپەنجە_لە_یەمەن
سەرۆکی بەشی منداڵان لە سەنتەری نیشتمانیی شێرپەنجەی یەمەن ڕایگەیاند؛ لەبەر درێژەی گەمارۆ سەپێندران بەسەر یەمەن لەلایەن هاوپەیمانیی سەعودیاو کەمبوون یان نەبوونی دەواو دەرمان و ماددەی پێویست بۆ شیمی دەرمانی، ئاستی گیان لەدەستدانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە روو لەزیادبوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 13:01 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ئاستی گیان لەدەستدانی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە یەمەن

سەرۆکی بەشی منداڵان لە سەنتەری نیشتمانیی شێرپەنجەی یەمەن ڕایگەیاند؛ لەبەر درێژەی گەمارۆ سەپێندران بەسەر یەمەن لەلایەن هاوپەیمانیی سەعودیاو کەمبوون یان نەبوونی دەواو دەرمان و ماددەی پێویست بۆ شیمی دەرمانی، ئاستی گیان لەدەستدانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە روو لەزیادبوونە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە، "حەمود هدیش" سەرۆکی بەشی منداڵان لە سەنتەری نیشتمانیی شێرپەنجەی یەمەن بەئاماژە بەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرپرسی گیان لەدەستدانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە یەمەنە، وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ لە ئێش و ئازاری نەخۆشانی یەمەنی و خێزانەکانیان و هەروەها گیروگرفتی ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو وڵاتە تێبگا دەنا کارەساتێکی گەورە دەقەومێ. هدیش هەروەها وتی: زۆربەی خێزانە یەمەنییەکان دەستی ڕاناگا بە دەواو دەرمان لەبەر ئەوەی سەنتەرو ناوەندە پزشکیەیکانی یەمەن بەڕادەی پێویست ئەو دەرمانانەیان لەدەستدانییەو بودجەیەکیشی پێ تەرخان نەکراوە بۆ کڕینی ئەو دەرمانانە. بەپێی راپۆری سندوقی نائاسایی جیهانیی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان(یونیسێف) رۆژانە٣٠٠منداڵی یەمەنی بەهۆی نەخۆشیی جۆربەجۆر لەوان شێرپەنجە گیانیان لەدەست دەدەن.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاند، چل هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لەو وڵاتە بەرچاو دەکەوێ کە شەش هەزار کەس لە تووشبووان، منداڵانن.

هاوپەیمانیی سەعودی و بەکرێگیراوانی تائێستا پێشیان گرتووە بە سەفەری نەخۆشانی یەمەنی بۆ دەرەوەی وڵات و ڕێگە نادەن دەرمان و کەرەستە پزشکییەکان بێنەنێو ئەو وڵاتە.