قەتەر : ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس دەبێ وتووێژ لە گەڵ ئێران دەسپێبکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373538-قەتەر_ئەنجوومەنی_هاریکاریی_کەنداوی_فارس_دەبێ_وتووێژ_لە_گەڵ_ئێران_دەسپێبکات
وەزیری دەرەوەی قەتەر رۆژی پەکشەممە لە ئەنجووەنی هاریکاریی کەنداوی فارسی ویست دانوستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسپێبکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2019 04:07 Asia/Tehran
  • قەتەر : ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس دەبێ وتووێژ لە گەڵ ئێران دەسپێبکات

وەزیری دەرەوەی قەتەر رۆژی پەکشەممە لە ئەنجووەنی هاریکاریی کەنداوی فارسی ویست دانوستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسپێبکات .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە گوتی : ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس دەبێ یەکپارچەیی خۆی وەدەس بێنێتەوە تا بتوانێ بەردی بناغەی وتووێژی سوودمەند لە نێوان وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس و ئێران دابنێ .

 خالد بن عەتیە وەزیری بەرگریی قەتەریش رۆژی یەکشەممە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەی بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران بانگێشت و جەختی کردەوە وتووێژ تاکە رێگای پاراستنی ئاسایشە .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی " وتوێژکانی دەوحە" دا ئاماژەی کردە گەڵاڵەی ئاشتیی هورمز کە لە لایەن ئێرانەوە لە دانیشتنی ئەم دواییانەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان هاتەئارا و گوتی : ئەم دەسپێشخەریە بە دوای مسۆگەربوونی ئاواتی دێرین بۆ بەرزکردنەوەی یەکدەنگیی ، تەبایی هاوبەش وپێوەندی و هاریکاریی ئاشتیانە و دۆستانە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدایە .