کاولکرانی ئاوایی فەلەستینیی"عەراقیب" لەلایەن سەربازانی زایۆنی یەوە
رژیمی زایۆنی جارێکی دیکە بە کاولکردنی ئاوایی فەلەستینیی"عەراقیب" لەباشوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان ژمارێکی دیکە لەخەڵکی ئەو ئاواییەی پەرتەوازە کرد.
بەپێی راپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، "عەزیز توری" ئەندامی کۆمیتەی خۆجێی بەرەڤانی لە ئاوایی عەراقیب ئەمرۆ دووشەممە وتی: رژیمی زایۆنی لەکاتێکدا بۆ سەت و شەست و نۆیەمین جار ئەو گوندەی وێران کرد کە دانیشتووانی ئاواییەکە لە دادگەیکی زایۆنی خەریکی پێوشوێن گرتنی چەسپاندنی خودانەتیان بەسەر ئەو ئاواییەن.
بیست و دوو خێزانی فەلەستینی لەو ئاواییە دەژین کە بەشی زۆری ماڵەکانی لە چێو و ماددەی لاستیکی چێکراوە.
دانیشتووانی ئەو گوندە هەموو جارێک پاش وێرانبوونی سەرلەنوێ ماڵەکانیان ساز دەکەنەوەو ئامادە نین ئاواییەکەیان جێ بێڵن.
کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار خوازیاری ڕاگرتنی وێرانکرانی ئەو ئاواییە بوون بەڵام رژیمی زایۆنی بێ گوێدان بەو داواکارییانە هەروا درێژە دەدا بە ئاوارەکردنی دانیشتووانی.