ئەلسیسی: قەیرانی یەمەن لەئاراستەی چارەسەربوون دایە
ئەلسیسی: قەیرانی یەمەن کەوتووەتە ئاراستەی چارەسەربوون.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، ئەلسیسی کە لە پەراوێزی"کۆڕبەندی جیهانیی گەنجان" لەشاری "شەرموشێخ"ی میسر قسەی دەکرد، وتی: گرفتی ناوچە لە دە ساڵی ڕابردوودا، دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانەو دەستتێوەردانی بیانیەکان بووە بەمایەی وێرانبوونی ئەو وڵاتانە.
سەرۆک کۆماری میسر لەبارەی گۆڕانکارییەکانی لیبیاش وتی: ئەو وڵاتانەی دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆی لیبیا دەکەن، دیارن و ئەو کارەی ئەوان بۆ دواخستنی ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەگرێ کە لەکاتی ئیمزاکرانی ڕێککەوتننامەی سەخیراتەوە دەس پێ بووە. ئەو ڕێککەوتنە کە بەناوی شوێنی بەڕێوەچوونەکەی ناودێرکراوە، دیسەمبەری٢٠١٥(سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی) لەشاری سەخیراتی مەراکش و بۆ کۆتایی هێنان بەدوو دەستەیی، خوێن ڕشتن و شەڕ لە لیبیا ئەنجامی گرت .