پێشڕەویی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر بەرەو تەرابلۆس
ھێزەکانی تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی خەلیفە حەفتەر ڕایانگەیاند، خەریکی پێشڕەوین بەرەو قوڵایی شاری تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی عەرەبیە، ناوچەکانی باشووری شاری تەرابلۆس پێکدادانی قورس لەنێوان ھێزەکانی سوپای نیشتیمانی و ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی بەخۆیەوە دەبینێت.
میدیا خۆجێییەکان باسی پێشڕەویی سوپای نیشتیمانی بەرەو قوڵایی شاری تەرابلۆسیان کردووە لەپاش پەڕینەوە لە دەروازەکانی لیبی.
تێکھەڵچوون لە گردوپەڕی باشووری تەرابلۆس بە تایبەت ناوچەکانی «عەین زارە»، «خلە فەرجان»، «قەسری بن غەشیر» و «سەوانی»یش ھەروا بەردەوامە.
تەوەرەی سەرەکیی تێکھەڵچوونەکان لەو جاددەیەدایە کە دەچێتەوە سەر فڕگەی تەرابلۆس. بنکەی بانگەوازی سوپای نیشتیمانیی لیبی ڕایگەیاندووە، ھێزەکانی گەییشتوونەتە گردوپەڕی گەڕەکی «ئەبوسەلیم»ی تەرابلۆس.
سوپای نیشتیمانی ھەروەھا باسی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی «عەین زارە»ی کردووە لە باشووری تەرابلۆس.