سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان: یەکگرتنی نیشتیمانی لەو پێویستیانەی وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i373759-سەرۆک_وەزیرانی_تازەی_لوبنان_یەکگرتنی_نیشتیمانی_لەو_پێویستیانەی_وڵاتە
«حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان وتی: سەقامی سیاسی و ئابووری، ئاسایشتی کۆمەڵایەتی، سەروەریی یاسا و یەکگرتنی نیشتیمانیی پێویستیی ئەمڕۆی وڵاتەکەمانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2019 04:31 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان: یەکگرتنی نیشتیمانی لەو پێویستیانەی وڵاتە

«حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان وتی: سەقامی سیاسی و ئابووری، ئاسایشتی کۆمەڵایەتی، سەروەریی یاسا و یەکگرتنی نیشتیمانیی پێویستیی ئەمڕۆی وڵاتەکەمانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ویرنا،«حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان کە شەوی هەینی و لەپاش دەستخستنی دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی لوبنان لە لایەن (میشێل عەون)ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی تازە ڕاسپێردرا، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کرد: دوای ڕاوێژ کردنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشوو، نوێنەرانی مەجلیس، پارت و هێزە سیاسییەکان، دەوڵەتێکی چالاک و کارامە بە بەشداریی تێکنۆکرات و کەسایەتییە سیاسیەکان پێک دێنێ.

«دیاب» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سەرنجی ئەو قسەو ڕوانگانەش دەدات کە پشتی بە خواستی جەماوەرەوە بەستبێت ، وتیشی: دەوڵەتی داهاتوو دەوڵەتێکی هاوتەریب لەگەڵ خواستی جەماوەری لوبنان دەبێت و هەوڵی چارەسەریی پەرۆشییەکانیان دەدات.

سەرۆک وەزیرانی تازەی لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وڵاتەکەی گیرۆدەی قەیرانێکی نیشتیمانییەو لە ئێستادا کاتی پێکەوە هەڵشاخانی سیاسی و تاکەکەسی نییە، وتیشی: ئۆقرەیی و یەکگرتن لە ئاراستەی دەرباز بوون لەم قەیرانە دەبێ ئەوبەرایەتیی هەمووان بێت.

«حسان دیاب» لە کەسایەتییەکانی سوننەو وەزیری پێشووی فێرکردنی باڵای لوبنان شەوی هەینی بە دەستخستنی 69 دەنگی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە ئەرکەمەند کرا بەوەی کە لە ماوەی دوو هەتا سێ حەوتە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارنی خۆی دیاری بکات.

سەعد حەریری 29ی ئۆکتۆبەری 2019 لەپاش پەرەسەندنی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان کشایەوە.