پێشوازی حیزبوڵڵای لوبنان لە ناسێندرانی سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەی.
جێگری سکرتێری گشتی لوبنان پێشوازی کرد لە حەسان دیابی سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکەی.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی "منار" شێخ نەعیم قاسمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵآی لوبنان وتی : ئەرکدارکردنی حسان دیاب" بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ هەنگاوێکی بەربڵاوترە بە ئاراستەی هاوکاری ڕامیاری لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان تاکوو ئامانجی سەرەکی واتە پێکهاتنی دەوڵەتێکی ڕیفۆڕمیست لە لوبنان دا بێتە سەر کار.
جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای شەرمەزارکردنی وتەو هەڵوێستی دەسوەردەرانەی ئەمریکا بەبیانووی پاڵپشتی ئابووری لە لوبنان وتی کە لەڕاستی دا ئەو کارانە بەمەبەستی پێکهێنانی بشێوی و ئاژاوە بەڕیوە دەچن. ناوبراو هەروەها وتی : هیچ بوارێک بۆ ئاژەوەگێڕی لەنێوان شیعەو سوونی لەئارادا نیە.
حیسان دیاب" یەکێکە لە کەسایەتیە سونی یەکانی لوبنانە کە پێشتر وەزیری خوێندنی باڵا بوەو شەوی ڕابردوو بە وەدەستهێنانی ٦٩ دەنگی پارلمانتارانی پارلمانی نیشتمان ئەو وڵاتە ئەرکدار کرا کە لەماوەی دوو تا سێ هەفتەدا ئەندامانی کابینەکەی هەڵبژێرێ.
سەعد حەریری لە ٢٩ی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی لەدوای پەرەگرتنی ناڕەزایەتی جەماوەریەکانی وڵاتەکەی وازی لە پۆستەکەی هێنا .