خۆپیشاندانی بەحرەینیەکان لە ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی ئەمریکایی سەودای سەدە
خەڵکی بەحرەین سەرەڕای بەرتەسکیەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بۆ لاگری لە خەڵکی فەلەستینی و ئیدانەکرانی پەرەدەلادان لە گەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانەی سەودای سەدە خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی ئەلولو ی بەحرەین خەڵکی بەحرەین ڕۆژی هەینی بە بەڕێوە بردنی خوپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە دژی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دروشمیان سەردا و لە گەڵ خەڵکی فەلەستین هاودەنگی خۆیان ڕاگەیاند . خەڵکی بەحرەین هەورەها لەو خۆپیشاندانەدا لاگری ڕژیمی ئالی خەلیفە لە گەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانی سەودای سەدەی ئیدانە کرد . عەبدوڵڵا بن ڕاشد بن عەبدوڵڵا ئالی خەلیفە باڵوێزی بەحرەین لە ئەمریکا لە باڵوێزانی عەرەبی بوو کە لە د انیشتنی پەرەدەلادان لە سەودی سەدە لە کوشکی سپی ئامادە بوو . وەزارەتی دەرەوەی بەحرەینیش دوای پەردە لادان لە گەڵاڵەی سەودای سەدە سپاسی ئەمریکای کرد بۆ ئاراستە کردنی ئەو گەڵاڵەیە .